دەنگ نێت
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی گەرمیان دەڵێت: تەنها دەتوانین کار لەسەر ئەو مامەڵانە بکەین کە لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی بۆ ١٢ـی نیوەڕۆ سەرەیان گرتوە، چونکە کاتی دەوام دیارییکراوە و فریا ناکەوین.
ریاز محەمەد، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە سەعاتی ۹ـی بەیانی تاوەکو ٣ـی دوای نیوەڕۆ کە دەوام دەکەین، تەنها دەتوانیین مامەڵەی ئەو کەسانە بەڕێ بکەین کە لە ٩ـی بەیانی تاوەکو ١٢ـی نیوەڕۆ ناویان تۆمار کردوە و سەرەیان گرتوە.
وتیشی: چونکە کاتی دەواممان دیارییکراوە و لەو چەند سەعاتەی دەوامیشدا دەتوانین ١٢٠ پاسپۆرت بخەینەڕێ، ئەمە جگە لەو کەسانەی کە نەخۆشن و ئیقامەی دەرەوەیان هەیە کە بەبێ "حجز" دەتوانن مامەڵە بکەن.
دەشڵێت: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی ناوتۆمارکردندا، لە کاتژمێر ١ـی دوای نیوەڕۆ بەدوا ناو تۆمار نەکەن، بەڵکو لە ٩ـی بەیانی بۆ ١٢ـی نیوەڕۆ ناو تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی کێشەیان بۆ دروستنەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان