دەنگ نێت
وتەبێژی وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵیت: لەبەر نەبونی سکاڵا، هیچ کۆمپانیایەک سزا نەدراوە بەهۆی فرۆشتنی یەکەکانی پرۆژەکەی پێش وادەی دیاریکراو.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بە ژمارە ٥۲٤ کە لە رێکەوتی ۲۱ـی ٤ـی ۲۰۲٤ دەرچوە؛ باس لەوە دەکات هەر کۆمپانیایەکە ١٠٪ـی پرۆژەکەی تەواو نەکات، نابێت هیچ ریکلامێک بۆ پرۆژەکەی بکات و بیفرۆشێت یان پارە وەربگرێت لە بەشداربوان.
چۆمان فەلاح، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ئەو نوسراوی کە دەرمانکردوە ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ تەواوی کۆمپانیاکان کە بەپێی دیزاین و نەخشەی پەسەندکراوی پرۆژەکە دەبێت ١٠٪ـی پرۆژوکەی تەواو کردبێت ئەوکات دەتوانێت ریکلام بکات یان پارە لە بەشداربوان وەربگرێت، ئەگەرنا خۆی بەرپرسیار دەبێت.
دەشڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ کۆمپانیایەک سزا نەدراوە، چونکە هیچ کەسێک سکاڵای نەکردوە، ئەو نوسراوەش کاتێک ئیشی خۆی دەکات کە سکاڵایەک هەبێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە، تاوەکو ئێستاش کەس سکاڵای تۆمار نەکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان