دەنگ نێت
لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بەتۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵا لەسەر بەرپرسی یاسایی شارەوانی کەلار تۆمار دەکات، بەرپرسەکەی شارەوانیش دەڵێت: ناوی سەندیکام نەزڕاندوە، بەڵام هەندێک کەس نەشیاون لەوێ.
عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکاکانی کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە فەیسبوک کاک عەباس کە بەرپرسی بەشی یاساییە لە سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار، پۆستێکی کردوە لەسەر سەندیکاکەمان و لۆگۆی سەندیکاکەمانی بەکارهێناوە بەجۆرێک لە جۆرەکان تەشهیر و ناوزڕاندن بە سەندیکاکەمان دەکات.
وتیشی: بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت تاچەند کارمان کردوە لە بەرژەوەندی کرێکاران و بەدواداچونکردنمان بۆ ماف و گرفتی کرێکاران و کاسبکاران، بەڵام ئەو جۆرێک لە تەشهیر و ناوزڕاندن دەکات و بە گاڵتە ئامێزانە باس لە سەندیکاکەمان دەکات.
بەوتەی سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، سکاڵاکە دوای کۆبونەوە لەگەڵ ستافی لقەکەیان تۆمارکراوە و دادگاش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوە.
لەبەرامبەریشدا عەباس حسێن، بەرپرسی بەشی یاسایی لە سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: تەشهیرم نەکردوە، ئەسڵەن سەندیکای کرێکاران قوربانییە.
وتیشی: سەندیکای کرێکاران، سەندیکای حەقیقیی کرێکارانە، بەڵام هەندێک کەس دانراون لەو شوێنە کە نەشیاون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان