دەنگ نێت
دواى روداوه هاتوچۆكه‌ى رێگه‌ى كه‌لار-كفرى كه ٤ خوێندكار تیایدا گیانیان له‌ده‌ستدا، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆى گه‌رمیان دانانی كامێرى پۆینت تو پۆینت به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى روداوه‌كانى هاتوچۆ و وته‌بێژى بهڕێوبهرایهتیهكهش ده‌ڵێت: دواى ته‌واو بونى رێگه‌ى كه‌لار- سلێمانى پرۆسه‌كه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سامان عه‌لى، وته‌بێژى بهڕێوهرایهتى هاتوچۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كاركردن له‌سه‌ر سیسته‌مى كامێراى پۆینت تو پۆینت (خاڵ بۆ خاڵ) گرنگه بۆ ناوچه‌كه و رۆڵى زۆر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى روداوه‌كانى هاتوچۆ له سنوره‌كه، چونكه له ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم كامیراکان جێگیر کراون و ژمارەی روداوه‌كان كه‌م بونەتەوه.
ده‌شڵێت: دواى ته‌واوبونى رێگه‌ى كه‌لار-سلێمانى كار له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه ده‌كرێت و ده‌ڕواته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و دهرخستهشى بۆ كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، له ماوه‌ى ٤ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا به روداوه‌كانى هاتوچۆوە ٢٢ هاوڵاتی لە سنورەکەدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان