دەنگ نێت
وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تائێستا سەرچاوەی ئەو ئاگرە رون نییە و نازانرێت کە شەوی رابردو لە تانکەرێکدا لە گوندی شێرەوەن کەوتەوە و بوەهۆی گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی.
ئیبراهیم محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌میان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و تهنكهرهى شه‌وى رابردو له گوندى شێرهوهنى سه‌ر به ناحیه‌ى قۆره‌تو گڕى گرت و شۆفێره‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا، به‌هۆى ده‌رهێنانى ده‌به‌ى به‌نزین بوه له نێو ته‌نكه‌ره‌كه كه شۆفێره‌كه‌ى سه‌رقاڵى ده‌رهێنانى ده‌به به‌نزین بوه له نێو به‌شى دواوه‌ى تەنکەرەکە.
ده‌شڵێت: تاوه‌كو ئێستا نازانرێت سه‌رچاوه‌ى ئاگره‌كه چی بوە و له چیەوە گڕى گرتوه، له‌كاتى ئاگرگرتنى تهنكهرهشدا شۆفێره‌كه لەنێو تەنکەرەکەدا بوە و سه‌رقاڵى ده‌رهێنانى ده‌به به‌نزینه‌كان بوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه سوتاوه و گیانى له‌ده‌ستداوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان