دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی ئاودێرى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له سنورى گه‌رمیان ٤٠ شوێنى گونجاومان هه‌یه بۆ دروستكردنى پۆند (بەنداوی بچوک) له سنوره‌كه و پشكنیمان بۆ کردوه و رێكاره یاساییه‌كانى ته‌واو بوه، به‌جۆرێك ٥ له‌و شوێنانه دیزاینیان بۆ كراوه و ئاماده‌یه بۆ دروستكردن.
موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له ئێستادا حكومه‌ت گرنگى زۆر به دروستكردنى پۆند ده‌دات له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و به‌تایبه‌ت گه‌رمیان، به‌جۆرێك له سنورەکە ٤٠ شوێنمان هه‌یه كه پشكنینمان بۆ كردون و گونجاون بۆ دروستكردنى پۆند كه رێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كانیان ته‌واو بوه.
ده‌شڵێت: له‌و ٤٠ شوێنه ٥ دانه‌یان دیزاینیان بۆ كراوه و ئاماده‌ن بۆ دروستكردن، هه‌ركات حكومه‌ت بڕیاربدات به دروستكردنیان و داوابكات، راسته‌وخۆ ئاراسته‌یان ده‌كه‌ین بۆ دروستكردنى.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له پار ساڵه‌وه ٣ پۆندمان له رێكارى دروستكردنیاندابوین، یه‌كێك له‌و پۆندانه ته‌واو بوه ئه‌و دوانەکەی دیکە ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگى داهاتو ئه‌وانیش ته‌واو ببن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان