دەنگ نێت
وه‌رزى دروێنه له گه‌رمیان ده‌ستیپێكردوه و تاوه‌كو ئێستا نرخى كاتژمێره‌كانى كاركردنى ده‌ڕاسه‌ش دیارى نه‌كراوه، كشتو‌كاڵى گه‌رمیانش ده‌ڵێت: دیارییکردنی نرخەکە تەنها رۆتینە.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خزمه‌تگوزارى كشتوكاڵیی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: تاوه‌كو ئێستا نرخى كاتژمێره‌كانى كارپێكردنى دهڕاسهمان دیارى نه‌كردوه، وابڕیاره لەم رۆژانەدا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببینه‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌رچى ساڵانه ئه‌و نرخه‌ش دیارییدەکەین و خاوه‌ن دهڕاسهكانیش پێوه‌ى پابه‌ند نابن، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه هیچ بڕه گازێكیان بۆ دابین ناكرێت، له كاتێكدا لە ناوچه‌كانى خوارى عێراق به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و نرخه‌ى كه دیارییده‌كرێت ته‌نها رۆتینه و بۆ دۆسیەیەکی دادگا ئه‌گه‌ر هه‌بێت سودى لێ ده‌بینرێت له ئه‌گه‌رى كێشه‌یه‌ك له نێوان جوتیار و خاوه‌ن دهڕاسهیهكدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان