دەنگ نێت
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان دەڵێت: کۆبونەوەمان کردوە و ئامادەکاریی دەکەین بۆ ئەو پرۆسەیە.
بەپێی فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ژمارە ۲٤۲ لە رێکەوتی ۲۷/۳/۲۰۲٤، بڕیار دراوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پاش کۆبونەوەی وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ بەڕێوەرایەتیە گشتیەکانی شارەوانییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئامادەکردنی زەوی لەو شارەوانیانەی کە زەوی پێویستیان بەردەست نییە.
وتیشی: ئێمەش لە درێژەی ئەو کۆبونەوانە ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکمان کرد لەگەڵ ئەو شارەوانیانەی کە دەکەونە ناو سنوری ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و رامانسپاردن لەماوەی هەفتەیەکدا نەخشە و ژمارەی فەرمانبەر کە دەکەوێتە سنوری قەزا و ناحیەکانیانەوە ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش رادەستی وەزارەتی شارەوانی بکەین.
بەوتەی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، دابەشکردنی زەوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دەگرێتەوە کە سودمەندنەبون لە وەرگرتنی زەوی و میلاکی حکومەتی هەرێمی کورستانن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان