ده‌نگ نێت
یه‌كێتى نیشتمانى ئه‌و فه‌وجه‌ى پێشتر له مه‌حمود سه‌نگاویی وه‌رگرتبو و خستبویه سه‌ر لیوایه‌كى پێشمه‌رگه، ده‌یگوازێته‌وه بۆ دژه تیرۆر و كاروانى كوڕى مه‌حمود سه‌نگاویی ده‌كاته فه‌رمانده‌ى.
له مانگى ئابی ساڵی پار، رادیۆی ده‌نگ بڵاویكرده‌وه: لیوای ١٤٤ـی پێشمەرگە لە سنوری گەرمیان، ژمارەکەی گۆڕدراوە بۆ ٧٣١ و گۆڕانکاریی و رێکخستنەوەی تێدا كراوه و ژماره‌یه‌ك هێزی بۆ زیاد كراوه، لەو چوارچێوەیەشدا فەوجێکی پێشمەرگە کە لای مەحمود سەنگاویی- ئەندامی پێشوى سەرکردایەتی یەکێتی بوه، لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه و خراوەتە سەر لیواكه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، له‌ئێستادا ئه‌و فه‌وجه‌ى پێشتر لای مه‌حمود سه‌نگاوی بوه و دواتر خرایه سه‌ر لیوای ٧٣١، له‌و لیوایه وه‌رگیراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته سه‌ر "مغاویر"ـى دژه‌تیرۆر و كاروان كوڕى مه‌حمود سه‌نگاویی كراوه به فه‌رمانده‌ى.
ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌و فه‌وجه‌ى نیگه‌ران كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس كه ئاماده نه‌بو ئاماژه به ناوى بكرێت، به رادیۆی ده‌نگى وت: ٢٢ پێشمه‌رگه‌ى فه‌وجه‌كه كه پله‌ى جۆراوجۆریان هه‌یه و زۆرینه‌یان "نائیب زابت"ـن، ئاماده نین بچنه سه‌ر هێزى مغاویری دژه تیرۆر، به‌وهۆیه‌وه بایكۆتى ده‌وامیان كردوه و مانیان گرتوه، داواى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سه‌ر لیوای ٧٣١.
وتیشی: ئه‌و ژماره پێشمه‌رگه‌یه له‌گه‌ڵ زۆر شوێندا قسه‌یان كردوه له‌نێویدا مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى، به‌ڵام تائێستا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان