دەنگ نێت
دانیشتوانی ناحیەی باوەنور گازندەی ئەوەدەکەن ماوەی چوار رۆژ بێ ئاو بون و ئەمڕۆش کە ئاویان پێدراوە ئاوەکەی لێڵەو بە کەڵکی خواردنەوە نایەت، ئاوی دەوروبەری گەرمیانیش دەڵێت: بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردو بیرەکانی ناحیەکە پڕبونەتەوە.
میعاد ئەحمەد، دانیشتوی ناحیەی باوەنورە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ماوەی چوار رۆژە ئاومان پێنەدراوە و ئەمڕۆژ کە دەبێتە پێنجەم رۆژ ئاوێکی لێڵمان پێدراوە کە بەکەڵکی خواردنەوە نایەت و خەڵکی بە تانکەر ئاو دەکڕن.
لەبەرامبەردا، سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی بارانبارینی ماوەکانی رابردوەوە ئاوی روباری سیروان لێڵ بوە و هەروەها هەمو بیری ئاوەکانی ناحیەکەش پڕبونەتەوە.
وتیشی: ئەمڕۆ بە ناچاری ئاومان پێداون بۆ ئەوی بێ ئاو نەبن، بەڵام لێڵە و تا لێڵیەکەی نامێنێ کاتی ئەوێت.
ئاماژەی بەوەدا کە یەک چارەسەری ریشەیی هەیە ئەویش تەواوکردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی ناحیەکەیە، کە بەوتەی خۆی ئەگەر تەواوبکرێت کێشەی ئاوی ناحیەکە و دەوروبەریشی چارەسەر ئەکات، بەڵام بەهۆی نەبونی پارەی پێویست و کێشەی نەختینەوە ئەو پرۆژە جێبەجێ نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان