دەنگ نێت
بڕیارە دوای ساڵێک لەدەستبەکاربونی، سبەی لێپرسراوی بەشی هاتوچۆی کفری بگۆڕێت، لەکاتێکدا بەش هەیە لەو بەڕێوبەرایەتییەدا ١٢ ساڵە بەرپرسەکەی نەگۆڕاوە، بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: ئەفسەری پسپۆڕم نەبێت کێ دابنێم؟
بڕیارە سبەی یەکشەمە، گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوبەری بەشی هاتوچۆی قەزای کفریدا بکرێت و ئاراس کەریم لە جێگەی دیار محەمەد دابنرێت، لەکاتێکدا ئەوەی دوەمیان ساڵێکە دەستبەکار بوە، بەڵام هەندێک بەشی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان هەیە کە ۱۲ ساڵە گۆڕانکاریی لە بەرپرسەکەیدا نەکراوە، وەکو بەشەکانی: یاسا، ژمێریاریی و بەشی خانەقین، هەروەک بەشەکانی تریش چەندین ساڵە گۆڕانکارییان تێدانەکراوە.
موحسن مەنسور، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەشی یاسا، ئەبێت ئەفسەرێکی یاسایی بێت، بەشی ژمێریاریی ئەبێت دەرچوی ژمێریاریی بێت، بۆ بەشی ژمێریاری یەک ئەفسەرم هەیە ۱۲ ساڵە بەرپرسی ئەو بەشەیە و نەگۆڕدراوە، چەندینجار خۆیشی داوای کردوە بگۆڕدرێت، بەڵام ژمێریارێکی ترم نەبێت چۆن گۆڕانکاری بکەم؟
وتیشی: بۆ بەشێک لە بەشەکان کە پێویستیان بە پسپۆڕیی نییە، قسە لەگەڵ سەروی خۆم و ئیدارەی گەرمیان دەکەم و رەزامەندی وەردەگرین و گۆڕانکاریی ئەنجام دەدەین.
لەبارەی بەشی هاتوچۆی خانەقینیشەوە، وتی: کە گۆڕانکاری دەکرێت ئەبێت خەڵکی شوێنەکە بکرێت بەسەرۆکی بەش، چونکە ناکرێت گرفتێک رویدا بەشەکە چۆڵ بێت، ئێمەش لەوێ ئەفسەری دیکەمان نییە.
بەپێی راپۆرتێکی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان زیاتر لە ۱۰ بەشی تێدایە و ژمارەی ئەفسەرەکانیشی ٣٤ ئەفسەرە کە چوار لەوانە لە بەشی خانەقینن.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان باسی لەوەشکرد: "گرفتێکی تری ئێمە ئەوەیە زۆربەی ئەفسەرەکانم پلەیان موقەدەم بەرەو سەرەوەن، باشە ئەمانە دەرکەم بیانخەمە کوێ؟"
سەرباری ئەوەش وتی: "پرسیاری سەروی خۆمان دەکەین و نوسراو دەکەین و گۆڕانکاریی سەرانسەری دەکەین".
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
-
هەواڵخوێندكارانى قوتابخانهى "کەلاری نێودەوڵەتی" ناچاردەکرێن لە دەرەوەی کەلار تاقیكردنهوه ئهنجام بدەن
-
-
هەواڵكارهباى گهرمیان: روناکكردنهوهى شهقامى پشتێنەیی كهلار ئهركى كۆمپانیاى قهیوانه
-
-
هەواڵبهڕێوبهرایهتى خۆراكى گهرمیان: فهوتانى بهشه خۆراكى هاوڵاتیان هۆکارەکەی بەغدایە
-
-
هەواڵدو ساڵە بڕیار لە کردنەوەی چاكسازی گەورانی گەرمیان دراوە و تائێستا دروستنەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان