دەنگ نێت
بۆ جاری چوارەمە لەم زستانەدا بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری سەرڕێژ دەبێت، بەڕێوبەری بەنداوەکەش دەڵێت: سەرڕێژبونی ئەمجارەیان لەجارانی پێشوتر زیاترە.
عەزیز کەریم، بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بۆ جاری چوارەمە لەم زستانەدا بەنداوی باوەشاسوار سەرڕێژ دەبێت و ئەمجارەیان لە جارانی پێشوتر سەرڕێژی زیاترە، نزیکەی ٥۰ سم ئاو بەسەر سەرڕێژەکە تێپەڕ دەبێت.
وتیشی: ئەم بەنداوە بۆریەکی ٦۰ سانتیمەتری هەیە، بەڵام لەکاتی سەرڕێژبوندا ناتوانین بیکەینەوە نەوەکو شتێک بەردەمی بگرێت، بەڵام سەرڕێژبونی بەنداوەکەش بەو شێوەیە، تاوەکو ئێستا هیچ مەترسییەکی لەسەر بەنداوەکە دروست نەکردوە.
بەوتەی بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار، ئەو بڕە ئاوەی لە بەنداوەکەدایە ٥ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار مەتر سێجا ئاوە و لە وەرزی گەرمادا سودێکی باش بە ناوچەکە دەگەیەنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان