دەنگ نێت
لەبارەی گیان لەدەستدانی ٤ شاخەوانەوە لە سنوری قەزای قەرەداغ، قایمقامی قەزاکە دەڵێت: گیان لەدەستدانیان لەئەنجامی هەڵەی خۆیانەوە بوە.
رەئوف کەمال، قایمقامی قەزای قەرەداغ بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمڕۆ تیمێکی شاخەوانی هاتونەتە سنوری قەزای قەرەداغ و بەدیارییکراوی لە ناحیەی سێوسێنان بۆ گوندی ئاوەسپی بێ ئاگاداری ئیدارەی سنورەکەمان کە ژمارەیان ۱۲ کەس بون.
وتیشی: ماوەی هەفتەیەکە کەشناسی هۆشیاری دەدات نەچنە ئەو شوێنانەی کە مەترسی هەیە، ٤ دانەیان چوەتە سەر بەردێک بۆ وێنەگرتن، کە لافاوەکە زیادی کردوە ئاو بردونی و خنکاون، تەرمەکانیشان دۆزراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەریی کراون.
قایمقامی قەزای قەرەداغ باسی لەوەشکرد: گیانلەدەستدانیان لە ئەنجامی هەڵەی خۆیان بوە، ئەگەر ئیدارەی قەزاکەیان ئاگادار بکردایەتەوە رێنوینیمان دەکردن نەچنە هەندێک شوێن، چونکە قۆپیەکانی قەرەداغ شوێنی مەترسیداری تێدایە، چ لە روی بونی ئاژەڵی کێویەوە یان کە ئێستا بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە نەگونجاون بۆ شاخەوانیی.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان