دەنگ نێت
به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان نزیكه له سهرڕێژبون، به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: پلان و به‌رنامه‌ى خۆمان ئاماده‌كردوه بۆ سهرڕێژبونەکە، لەبارەی دروستکردنی مەترسیشەوە دڵنیایی دەدات.
سامان ئیسماعیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌نداوه‌كه نزیك بوه‌ته‌وه له سهرڕێژبونى و ئه‌م شه‌پۆله بارانه‌ش كه سنوره‌كه‌ی گرتوەتەوە ئاماده‌كاریمان كردوه و هه‌مو كاتێك پلانى خۆمان هه‌بوه له هه‌ر شه‌پۆلێك ده‌زانین چه‌ندى ئاو بۆ دێت.
ده‌شڵێت: كۆتا جار كه به‌نداوه‌كه سهرڕێژبوە ساڵى 2016 بو.
له‌باره‌ى مه‌ترسى سهرڕێژبونى به‌نداوه‌كه بۆ سه‌ر دانیشتوانى نزیكی، به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: 63 ساڵه ئه‌م به‌ناوه دروستكراوه و هیچ مهترسیهكى نه‌بوه بۆ سه‌ر هیچ ماڵێك، به‌ڵام هه‌ر ماڵێك ته‌جاوزى كردبێت و هاتبێته خواره‌وه ئه‌وه خۆى مه‌ترسى دروستكردوه بۆ سه‌ر خۆى، هاوكات یاسای تایبه‌تمان هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه له نزیك روباره‌كان نیشته‌جێبون دروست نه‌كرێت.
وتیشى: به‌نداوه‌كه تواناى گلدانه‌وه‌ى 3 ملیار مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان