دەنگ نێت
دانیشتوانی نزیکەی ٢٠ گوند لە سنوری ناحیەی نەوجول بەهۆی نزمیی ڤۆڵتییەی کارەبای گشتیانەوە، دەیانەوێت گوندەکانیان چۆڵ بکەن، دانیشتوی گوندێکیش دەڵێت: خراپی دۆخی ئەمنی نەیتوانی گوندەکانمان پێ چۆڵ بکات، بەڵام کێشەی کارەبا دەیکات.
"بەلەگە، دەلەیە، دوڕاجی، زینانەی ژور، چەوریی، ساڵەیی، سەروچاوە، جوانڕۆ، ئاوایی مەحموقەڵا، عارەب ئاغا، ڕەزا، باشتەپە، چەچان، نامیق، لفتی ئاغا، وارانی خوارو، وارانی ژورو، گەرمک، بانغار و چەند گوندێکی دیکە"، لەو گوندانەی ناحیەی زینانەن لە گەرمیان ناوی ئەو گوندانەن کە سەر بە ناحیەی نەوجول "زینانە"ـن، کە خراپی دۆخی کارەبا تەنگی بە دانیشتوانەکەی هەڵچنیوە.
حسێن وارانی، دانیشتوی گوندی وارانی خوارو، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ڤۆڵتیەی کارەبای گوندەکەمان لە ٥۰ ناڕواتەسەرەوە، ئەگەر بڕواتە نزیک ۷۰ـش، نە سەلاجەیەک، نە موبەریدەیەک، نە سپلیتێک ئیش پێناکات، ئەمەش وایکردوە خەڵک تەواو بێزار و بێتاقەت بێت.
وتیشی: ئەگەر چارەسەری نەکەن ئەم گوندانە هەمویان چۆڵ دەکرێن.
ئەو دانیشتوەی گوندی وارانی خوارو بە حەسرەتەوە وتی: خراپی دۆخی ئەمنی، ناوچەکەی پێ چۆڵ نەکردین، بەڵام نەبونی کارەبا پێمان چۆڵدەکات.
دانیشتوانی ئەو ژمارە گوندەی سەر بەناحیەی زینانە بە ناوچەی داودە دەناسرێن، زۆرینەی دانیشتوانەکەی سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و جوتیارین.
بەوتەی حسێن وارانی، زۆرینەی دانشتوانەکە سەقاڵن بەکاری جوتیاریەوە، ئەگەر کارەبا نەبێت ناتوانن بمێنینەوە و کارەکانیان بەڕێکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان