دەنگ نێت
کارگێڕێکی لقی گەرمیانی یه‌كێتى مامۆستایان ده‌ڵێت: جیاواز له پرۆژه نیشتهجێبونهكانى سنورەکە، پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى كلیلى یه‌كه‌كانی دا پێویستى به كه‌فیل نابێت.
ساڵح میروه‌یس، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: جیاواز له كۆمپانیاكانى دیكه‌ى وه‌به‌رهێنان كه بۆ راده‌ستكردنى كلیل پێویسته به‌شداربو 6 كه‌فیل بهێنێت به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان، كۆمپانیاى جێبەجێکاری پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار ئه‌و كهفیلهى لابردوه.
ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ش وه‌ك ئۆفهرێكه بۆ مامۆستایان و هاوكارییه‌كه بۆ ئه‌وان كه كۆمپانیا كردویه‌تى.
پرۆژەی نیشتەجێبونی مامۆستایان کە ناوە فەرمییەکەی "بەهەشتی کەلار"ـە، دەبێت لەمساڵدا تەواو ببێت و ژمارەیەک یەکەیشی رادەستکراوەتەوە، بەڵام بەوتەی بەشدارانی، خزمەتگوزارییەکانی تەواونەکراوە و ناشزانرێت بەشەکانی دیکەی پرۆژەکە کەی تەواودەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان