دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە نوسراوێک داوا لە کارمەندەکانی دەکات فۆرمی 'هەژماری من' پڕبکەنەوە، بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیانیش لەوبارەوە رونکردنەوە بۆ رادیۆی دەنگ دەدات.
بەپێی نوسراوێک کە ئەمڕۆ بەواژوی بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاگاداریی دەدات بە کارمەندەکانی لەوەی فۆرمی 'هەژماری من' پڕبکەنەوە، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
لەبارەی نوسراوەکەوە، عەمید: لوقمان سابر، بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان، تایبەت بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەر کارمەندێک سەرپشکە لەوەی فۆرمی 'هەژماری من' پڕ دەکاتەوە یاخود نا.
وتیشی: وتومانە لەحاڵەتێک کە کارمەندەکە فۆرمی 'هەژماری من'ـی پڕنەکردەوە، ئەوا خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتنی موچەکەی یان راگیرانی.
بەوتەی بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان ئێستا کارمەندەکان ئازادن لەپڕکردنەوەی، ئەو نوسراوە بۆ ئەوە دەرکراوە ئەگەر لە داهاتودا هەر کێشەیەک رویدا لە پڕکردنەوەی یان پڕنەکردنەوەی، ئەوا کارمەندەکە خۆی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان