دەنگ نێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی کۆماندۆ لە گەرمیان گیانی لەدەستدا، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: کارمەندەکە لە روبەڕوبونەوەیەکدا گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی کۆماندۆ لە سنوری ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان گیانی لەدەستداوە، واباس دەکرێت کارمەندەکە و مەفرەزەیەکی کۆماندۆ، لەگەڵ ژمارەیەک قاچاخچی روبەڕوبوبێتنەوە و بەوهۆیەوە پێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەرەبەیان تەرمی کارمەندەکەی کۆماندۆ رەوانەی سلێمانی کراوە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش هێنراوەتە کەلار.
لەبارەی وردەکاریی روداوەکەشەوە، تائێستا لایەنە فەرمییەکان هیچیان رانەگەیاندوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان