
دەنگ نێت
له ده‌ستپێكى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست کراوە بە پێدانی كلیل به به‌شداربونى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار كه به پرۆژەی "مامۆستایان" ناسراوه، یه‌كێتى مامۆستایانیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا 151 مامۆستا كیلیلى یه‌كه‌كه‌ى وه‌رگرتوه‌ته‌وه.
ساڵح میروه‌یس، كارگێڕى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان كوردستان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له مانگى یه‌كى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست به پرۆژەى پێدانى كلیل به به‌شداربوانى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار كراوه، كه زۆنى یه‌كه‌مه و خۆى له 672 یه‌كه ده‌بینێته‌وه.
وتیشى: په‌یوه‌ندى به 300 مامۆستای بەشداربوی پرۆژەکەوە كراوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردان بكه‌ن و یه‌كه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، له‌و رێژه‌یه‌ش تائێستا 151 مامۆستا كلیلیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشدا 149 مامۆستاكه‌ى دیكه، به‌هۆى نه‌بونى پاره‌ى پێویسته‌وه هێشتا نه‌یانتوانیوە كلیل وه‌ربگرنه‌وه.
بەپێی ئەو گرێبەستەی بۆ پرۆژەکە کراوە، بەشداربو لەکاتی پێدانی %60ـی پارەی یەکەکەی، کلیلی رادەست دەکرێت و ئەو 40%ـەدەی دیکە بە قیستی مانگانە لێی وەردەگیرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ ئەوەی دەستەبەرییان بۆ نەکرێت خاوەنکارەکانی گەرمیان کرێکارەکانیان دەشارنەوە
-
-
هەواڵدامەزراندنی 133 فەرمانبەری گەرمیان چاوەڕێی بڕیاری حکومەتە
-
-
هەواڵقهیرانى دارایی ناحیه‌ى رزگاریی بێ نەخشە کردوە
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: جۆری هەوای گەرمیان شیاوە
-
-
هەواڵ7 بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە
-
زۆرترین بینراوەکان