دەنگ نێت
بەشێکی بەرچاوی فەرمانبەرانی گەرمیان ئامادەنین بەشداربن لە پرۆژەی 'هەژماری من'، بەرپرسێکیش دەڵێت: پرۆسەکە ئیختیارییە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، داواکراوە لەسەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی گەرمیان فۆرمی بەشداربون لە پرۆژەی 'هەژماری من' پڕبکەنەوە و باس لەوەش دەکرێت بە لیستێک ناوی ئەو فەرمانبەرانە بنوسرێت و بنێردرێت بۆ سەروی خۆیان.
بەپێی بەداواداچونێکی رادیۆی دەنگ، دەرکەوتوە بەشێکی بەرچاوی فەرمانبەرانی گەرمیان فۆرمی 'هەژماری من'ـیان پڕنەکردوەتەوە، ئەمەش بەجۆرێکە لە بەڕێوبەرایەتی وا هەیە تەنها یەک فەرمانبەر فۆرمەکەی پڕ کردوەتەوە.
چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: فۆرمی ئەم پرۆژەیە راستەوخۆ بۆ تەواوی فەرمانگەکانی سنورەکە دێت، ئیدارەی گەرمیان نێوەند نییە لە نێوانیان حکومەت و فەرمانگەکانی سنورەکە.
وتیشی: پرۆژەکە ئیختیارییە، فەرمانبەرانی ئیدارەی گەرمیان وەک فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سنورەکە ئازادن لەوەی پڕی دەکەنەوە یاخود نا.
پرۆژەی 'هەژماری من' لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشنیار کراوە بۆ پێدانی موچە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگای کارتی بانکییەوە.
هەرچەندە ئیدارەی گەرمیان دەڵێت پرۆسەی 'هەژماری من' پرۆسەیەکی ئیختیارییە، بەڵام نازانرێت ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمی پرۆسەکە پڕناکەنەوە چ ئیجرائاتێکیان لەگەڵ دەکرێت یاخود نا یان چارەنوسیان چی لێبەسەردێت لە داهاتودا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان