دەنگ نێت
پرۆژەی دروستکردنی کوشتارگەیەکه مۆدێرن لە گەرمیان رێکارەکانی لای وەبەرهێنان تەواوکردوە و لەسەر مۆڵەتدانی وەزارەتی کشتوکاڵ ماوە.
بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانى گه‌رمیان- هونەر مەحمود، بە رادیۆی دەنگی راگه‌یاند: پرۆژەیەکی دروستکردنی كوشتارگه‌یه‌كى مودێرن و هاوچه‌رخ له رێگه‌ى وهبهرهێنەرەوه پێشکەشکراوە و رێکارەکانی تەواوبون و نوسراومان بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ئاراسته‌ى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان كردوه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵام نهدراوینەتەوە.
لایخۆشییەوە، ئارام ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: داواکارییەکەمان بە نوسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كردوه، ئەویش به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایی.
وتیشى: هه‌ركات وه‌زاره‌ت وه‌ڵامى داینه‌وه ئه‌وكات وه‌ڵامى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ده‌ینه‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكردن به رێكاره‌كان، بۆ دروستكردنى ئه‌و كوشتارگه مۆدێرنه‌ى بڕیاره دروست بكرێت.
لەگەرمیان چوار کوشتارگە هەیە، بەڵام بە وتەی پزیشک و بەرپرسانی ڤێتەرنەری، شێوازی کارکردنیان زۆر کۆن و تەقلیدییە و هیچیان ستانداردی مۆدێرن و بنەمای تەندروستیی تەواوەتییان تیادا رەچاوناکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال ده‌بێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان ره‌نگی یارییه‌كان ده‌گۆڕن
-
-
وتارله باره‌ى زه‌وى فه‌رمانبه‌رانەوە؛ كێشه‌یه‌ك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان