دەنگ نێت
پاش ئەوەی وا بڵاوکرایەوە بە فەرمانی بەرپرسێک کارمەندێکی کۆمپانیای گەردین دەرکراوە، سەرپەرشتیاری کۆمپانیای گەردین دەڵێت: دەرنەکراوە، بەڵکو پێمان وتوە بگەڕێوە سەرکارەکەی خۆت.
حه‌مید شه‌عبان، كرێكار له كۆمپانیاى گه‌ردین بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك له ناحیه‌ی رزگاریی، لە نامەیەکدا کە وێنەی بۆ رادیۆی دەنگ ناردوە ده‌ڵێت: بۆماوه‌ى زیاتر له 5 ساڵه له كۆمپانیاى گه‌ردین كارده‌كه‌م به‌بێ كه‌موكورتى به موچه‌ى ته‌نها 300 هه‌زار دینار، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كارى راگه‌یاندنى شاره‌وانی ناحیەی رزگاریشم كردوه، كه‌چى به فه‌رمانى به‌رپرسێك له گه‌رمیان به‌بێ هیچ بیانویه‌ك ده‌ركراوم.
لەبەرامبەردا، دلێر هیدایەت، سەرپەرشتیار و نوێنەری کۆمپانیای گەردین، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەم کوڕە کارمەندی کۆمپانیاکەمان بوە، دواتر رێگەمانداوە بۆ هاوکاری سەرۆکایەتی شارەوانی رزگاریی، لە راگەیاندنی ئەو شارەوانییە دەستبەکار بێت.
وتیشی: ئەو کەسەمان دەرنەکردوە، بەڵکو پێمان وتوە بەپێی کار و پەیڕەوی کۆمپانیاکەمان کە پاککردنەوە و هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکە، بگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی، بەڵام ئەو وەڵامی نەداوینەتەوە بەوەی دەگەڕێتەوە.
لەبارەی ئەوەی بۆ پێشتر ئەو کەسەیان نەگەڕاندوەتەوە و ئێستا کردویانە، سەرپەرشتیارەکەی کۆمپانیای گەردین باسی لەوەکرد ئێمە ئێستا پێویستمان بەکارمەندە بۆیە پێمان وتوە بگەڕێتەوە.
دەشڵێت: ئێمەش وەکو کۆمپانیا مافمان هەیە بەسەر کرێکارەکانمانەوە لەجێگایەکەوە بۆ جێگایەکی تر بیگوازینەوە، بەڵام کە ئامادەنەبو بگەڕێتەوە نەک ئێمە هیچ شوێنێک ئەمە قبوڵ ناکات و موچەی ناداتێ.
بەوتەی سەرپەرشتیاری کۆمپانیای گەردین، هیچ ململانێکی کەسمان لەگەڵ ئەم کوڕە نییە، دو برای دیکەی لە کۆمپانیاکەمان کاردەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
-
هەواڵخوێندكارانى قوتابخانه‌ى "کەلاری نێودەوڵەتی" ناچاردەکرێن لە دەرەوەی کەلار تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدەن
-
-
هەواڵكارهباى گه‌رمیان: روناکكردنهوهى شه‌قامى پشتێنەیی كه‌لار ئه‌ركى كۆمپانیاى قهیوانه
-
زۆرترین بینراوەکان