دەنگ نێت
کارمەندێکی شارەوانی ناحیه‌ى رزگاریی ده‌ڵێت: دواى 5 ساڵ كاركردن به فه‌رمانى به‌رپرسێك له گه‌رمیان له كاره‌كه‌م دهكراوم، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: گه‌ڕاندنه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى فه‌رمانى ده‌ركردنى ده‌ركردوه بەرپرسیارێتى له سه‌روى ئێمه‌وه‌یه.
حه‌مید شه‌عبان، كرێكار له كۆمپانیاى گه‌ردین بۆ كركردنهوهى خۆڵ و خاشاك له ناحیه‌یی، لە نامەیەکدا کە وێنەی بۆ رادیۆی دەنگ ناردوە ده‌ڵێت: بۆماوه‌ى زیاتر له 5 ساڵه له كۆمپانیاى گه‌ردین كارده‌كه‌م به‌بێ كه‌موكورتى به موچه‌ى ته‌نها 300 هه‌زار دینار، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كارى راگه‌یاندنى شاره‌وانی ناحیەی رزگاریشم كردوه، كه چى به فه‌رمانى به‌رپرسێك له گه‌رمیان به‌بێ هیچ بیانویه‌ك ده‌ركراوم.
هاوکات ئاماژەی بە ناوی بەرپرسەکە نەداوە.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریی، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: چاودێرى كۆمپانیاكه‌م بانگ كردوه و بابه‌ته‌كه دروسته، له 1ـی 4ـەوە موچه‌ى ئه‌و کارمەندە بڕدراوه، له باره‌ى هۆكاره‌كه‌یه‌وه پرسیومانه ته‌نها ئه‌وه‌یه به فه‌رمانى به‌رپرسێك له گه‌رمیان ئه‌و كرێكاره ده‌كراوه.
ده‌شڵێت: وه‌ك شاره‌وانى تهداخولمان كردوه و پێمان وتون رهزامهندنین ئه‌و كرێكاره دهبكرێت، چونكه هیچ كه‌موكورتیه‌كى نیه، به‌ڵكو كۆمپانیا جه‌ختى كرده‌وه كه بڕیاره و جێبه‌جێ كراوه، ئێمه‌ش ناتوانین بیگه‌ڕێنینه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى فه‌رمانى كردوه به‌رپرسیارێتى له سه‌روى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌وه‌یه و ناتوانین پێى بڵێن بیگه‌ڕێنێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
-
هەواڵخوێندكارانى قوتابخانه‌ى "کەلاری نێودەوڵەتی" ناچاردەکرێن لە دەرەوەی کەلار تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدەن
-
-
هەواڵكارهباى گه‌رمیان: روناکكردنهوهى شه‌قامى پشتێنەیی كه‌لار ئه‌ركى كۆمپانیاى قهیوانه
-
زۆرترین بینراوەکان