دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى بەڕێوبەرایەتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ١٥ رۆژ مۆڵەتی دایه كۆمپانیاى بامۆك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌شێك لهبهشداربوانى پرۆژه‌ی بان سیتی لە کەلار كه خانوه‌كانیان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو بو، وته‌بێژى بەڕێوبەرایەتییەکەش دەڵێت: دۆسیەکە دراوەتە داواکاری گشتی.
چۆمان فه‌لاح، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دواى ئه‌وه‌ى به‌شێك له به‌شداربوانى پرۆژه‌ى بان سیتی "پیشەوەران" سكاڵایان كرد له كۆمپانیاى بامۆك کە جێبەجێکاری پرۆژەکەیە، بۆ ئه‌و مه‌بەسته‌ش ١٥ رۆژمان وەکو مۆڵەت دیارییکردبو بۆ ئەوەی كۆمپانیا لەو ماوەیەدا چاره‌سەری كێشه‌كه بکات.
ئەو کێشەیەی وتەبێژی وەبەرهێنانی گەرمیان ئاماژەی بۆ دەکات، بریتییە لە وەرگرتنەوەی ژمارەیەک لە یەکەکان لەو کەسانەی کە خاوەن و کڕیاری بون، بەشێوەیەک کۆمپانیا بە پاساوی ئەوەی ئەو کەسانە پارەی قیستیان نەداوە و کەفیلیان نەهێناوە، یەکەکانی لێوەرگرتون و خۆیشی هەندێکی لێ فرۆشتونەتەوە بە کەسانی تر.
چۆمان فەلاح، لەبارەی ئەوەی دوای تێپەڕینی ئەو ١٥ رۆژ مۆڵەتە چی رێکارێکیان گرتوەتەبەر، وتی: نوسراومان ئاراسته‌ى داواكارى گشتى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه دۆسیەکە ئێستا له‌لاى ئێمه نەماوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە زانکۆی گەرمیان رۆژانی پشوش کرا بە دەوام بۆ خوێندکاران
-
-
هەواڵهاوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازەکان بو بە پارە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان: پرۆژەکانی سەر سیروان ٥۰۰ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتوە
-
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
زۆرترین بینراوەکان