دەنگ نێت
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت کە گۆڕانکاری لە زۆرێک لە پۆستە حکومییەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیاندا دەکەن.
قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ لە کەلار و لەمیانەی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوس و نوێنەری کەناڵەکانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوبەری دەزگا حکومییەکانی گەرمیان ماوەیەکی زۆرە لە پۆستەکانیان دان و پێویست دەکات بۆ چالاککردنەوەی پۆستەکان گۆڕانکاریی بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا هەوڵدەدەن کەسانی چالاک لە پۆستەکاندا دابنرێن، هاوکات بەڕێوبەرانی پێشوش بەپێی ئەدای کارکردنیان رۆڵ و بەرپرسیارێتی دیکەیان پێدەدرێت.
ماوەی دو رۆژە قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانی گەرمیانی کردوە و لەمیانەیدا ژمارەیەک چالاکی و مەراسیم و پرۆژەی بەسەرکردوەتەوە و چەند کۆبونەوەیەکی جیاوازیشی ئەنجام داوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان