دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى بڕیاردرا پرۆژه‌ى تۆڕى ئاوى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى كهلارى نوێ "تابلۆ سیتی" جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لاریش ده‌ڵێت: دواى مانگێك بڕیاردان، كاره‌كانى به سستى ئه‌ڕوات.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: دواى ئه‌وه‌ى فراوانبون بۆ پرۆژه‌ی کەلاری نوێ "تابلۆ سیتی" كرا، بڕیاردرا لەبەرامبەردا تۆڕى ئاوى پرۆژه‌كه‌ش جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیا دیزاینى تۆڕى ئاوه‌كه‌یان پێشكه‌ش به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان كرا‌و و په‌سه‌ندیش كرا.
وتیشى: بڕیاردرا پرۆژه‌كه جێبه‌جێبكرێت له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رى ئه‌و پرۆژهیهوە، به‌ڵام دواى مانگێك تاوه‌كو ئێستا پرۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و كاره‌كانى به سستى ده‌ڕوات.
له‌باره‌ى هۆكارى سستى به‌ڕێوه‌چونى كاره‌كانه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار باسى له‌وه‌شكرد: به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى ئه‌و گه‌ڕەكه قیرتاو كراوه، هاوكات به‌شى پردە ناوەندییەکانیش له‌لایه‌ن كاره‌باى كه‌لاره‌وه دانراوه بۆ ستونی روناكى پرۆژه‌كه، ئه‌گه‌رچى ئێمه شوێنى دیكه‌مان بۆ داناون، به‌ڵام هه‌ر سستن له كاره‌كان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان