دەنگ نێت
دوای ئەوەی کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران ٨٥٪ داشکاندنی بۆ کرا، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان دەڵێت: ئەمە بۆ ئەو بڕە پارەیە کە لای خوێندکار ماوە، نەک ئەو پارەیەی کە داویەتی.
کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە بنەڕەتدا ٤٥٪ داشکاندنی بۆ کرابو، رۆژی ۱۷ـی۳ـی ۲۰۲٤ وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا ۲۰٪ داشکاندنی تری بخاتە سەر، دواتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ۲٨ـی۳ـی۲۰۲٤ بڕیاریدا ۲۰٪ـی دیکە داشکاندنی بۆ بکات، بەم پێیەش بێت داشکاندنەکە دەگاتە ٨٥٪.
د.فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: فەرمانەکەی وەزارەت رون و ئاشکرایە، ئەم بڕیارە بۆ ئەو بڕەیە کە ماوە لای خوێندکار نەک ئەو بڕەی کە داویەتی.
وتیشی: پارە کە رۆشت دەکرێتە چەک و دەچێتە دەخیلەی حکومەتەوە و ناگەڕێتەوە.
باسی لەوەشکرد: خۆی لە بنەڕەتدا ٤٥٪ داشکرێنراوە بۆ هەمو خوێندکارێک، دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا ٢٠٪ـی داشکاند، ئەگەر خوێندکار هەتا رێکەوتی ٥ـی ٥ـی ۲۰۲٤ پارەکە بە کاش بدات، ئەوکات بۆی دا دەشکرێنرێت، پاش ئەوەش حکومەتی هەرێم ۲۰٪ـی دیکە داشکاندنی کرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە زانکۆی گەرمیان رۆژانی پشوش کرا بە دەوام بۆ خوێندکاران
-
-
هەواڵهاوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازەکان بو بە پارە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان: پرۆژەکانی سەر سیروان ٥۰۰ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتوە
-
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
زۆرترین بینراوەکان