دەنگ نێت
چەند هاوڵاتییەک لە گەرمیان باس لەوەدەکەن، لە هەولێر ژمارەی ئۆتۆمبیلەکانیان بەستراوە بە ئۆتۆمبیلی ترەوە و سەرپێچیی پێکراوە و دواتر غەرامەکەی لەسەر ئەمان کەوتوە، هاتوچۆی گەرمیانیش جەخت لە بونی کێشەکە دەکاتەوە.
رەعد رەحیم، هاوڵاتی له كهلار، لەمیانەی راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانـی سەر بە رادیۆی دەنگ، دەڵێت: بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەم رۆشتم بۆ هاتوچۆی هەولێر، لەبەشی غەرامە کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەمیان لێدا (960) هەزار دینار غەرامەم لەسەر تۆمارکرابو، بەسەیرکردنی مێژوى سهرپێچییهكان بۆم دهركهوت كه من لهو كاتانهدا له ههولێر نهبوم، بۆ دڵنیابونەوە سەیری وێنەی ئۆتۆمبێلەکانمان کرد، كهچى دو ئۆتۆمبیلی جۆری (لێکسز و تۆیۆتا لاندكرۆزەر) بون كه هیچان جۆری ئۆتۆمبێلەکەی من نەبون، بهڵام هەمان تابلۆی منیان بەستبو.
چهند كارمهندێكى بهشى كامێرای بهڕێوبهرایهتى هاتوچۆی گهرمیان، جهختیان له بونى ئهم كێشهیه كردهوه.
لایخۆشیەوە، محسن مەنسور، بهڕێوبهرى بهڕێوبهرایهتى هاتوچۆی گهرمیان، جەختی لە بونی ئەم کێشەیە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا داوایان کردوە تۆماری سەرپێچیەکانیان لەو پارێزگایانە نۆ بنێرن بەمەبەستی ئەوەی لەلایان هەبێت و کارئاسانی بکات بۆ شۆفێران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان