دەنگ نێت
بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی ١١ کاندیدی لە گەرمیان پێشکەشکردوە، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی ئەو حیزبەش دەڵێت: ئەو ناوانە بژاردەیەکن لەوانەی کە داوایان پێشکەشکردوە.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، هەریەک لە: سالار مەحمود، د. رێبوار محەمەدساڵح، مەلا ئیدریس ژاڵەیی، م. عوسمان کەلاریی، عەلی عەریف حەمید، هەردی شەهید قادر، ئارام شەهید حەمەکەلاریی، پەیمان ئەحمەد، مەحمود ساڵح و بێستون کەریم، ناویان جێگیرکراوە لە لیستی کاندیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان کە بڕیارە حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
عەلی دەروێش، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی، جەختی لە جێگیرکردنی ئەو ناوانە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەم ناوانە بژاردەی ئەو کۆمەڵە کەسەن کە سیڤیان پێشکەشکردوە.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، کاندیدێکی تریش لەسەر بەشی گەرمیان دیاریکراوە کە ئەویش دێکان شەهید حەمەچاوشینـە و ناوی لە مەڵبەندی پێشمەرگەی ئەو حیزبەوە بەرزکراوەتەوە.
نوێکردنەوە...
عەلی دەروێش، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی بۆ رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ (٢ـی نیسان) جەختی لەوە کردەوە: گۆڕانکاری لە لیستی کاندیدەکانی گەرمیانی حزبەکەیان نۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان کراوە و نیان یاسین لە شوێنی مەحمود ساڵەح دانراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان