دەنگ نێت
وابڕیاره جاده‌ى پشتێنەیی كه‌لار كه به جادەی "حه‌ولى" ناسراوه، له‌لایه‌ن كۆمپانیاى قه‌یوانه‌وه بكرێت به دوساید، به‌ڵام كاركردن تێیدا وه‌كپێویست نیه، به‌رپرسى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام سستى له كاره‌كاندا هه‌یه.
دلێر حه‌سه‌ن، به‌پرسى به‌شى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بهدوسایدكردنى شه‌قامى شه‌ستى یان شەقامی پشتێنەیی، به‌رده‌وامه، به‌ڵام سستى له كاره‌كان هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى خۆبه‌خشى كه ده‌كرێت به‌پێى ئه‌وه‌ى هه‌یه كارى تێدا ده‌كرێت و وه‌ك پرۆژه‌ى حكومى نیه.
ده‌شڵێت: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش لابردنى تاوه‌ره‌كانى كارهباشى تیایه و ٢ پرۆژه‌ى گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارى بڕینیان كردوه، ئه‌گه‌رچى له ئێستادا پرۆژه‌كه له دیزایندایه و گفتوگۆشمان كردوه.
له‌باره‌ى ئەوەی گوژمه‌ى پرۆژه‌كە چه‌نده، به‌پرسى به‌شى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: پرۆژه‌كه تاوه‌كو ئێستا گوژمه‌كه‌ى دیاریینهكراوه، چونكه له دیزایندا كه ته‌واو بو ئه‌وكات ده‌رخسته‌ى بۆ ده‌كرێت و ده‌زانین گوژمه‌كه‌ى چه‌ند ده‌بێت.
ئەو پرۆژەیە کۆمپانیای قەیوان جێبەجێی دەکات لەبەرامبەر پێدانی زەوی تەنیشت جادەی پشتێنەیی پێی بۆ دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبون و بازرگانیی لەسەری.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان