دەنگ نێت
بۆ جارێكى تر كاركردن له پرۆژەی رێگاى كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان راگیرا، هۆکارەکەیشی وەک جارەکانی پێش‌و، بۆ خەرجنەکردنی پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە دەگەڕێتەوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه كاركردن له رێگه‌ى كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان راگیراوه، به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى بودجه بۆ کۆمپانیای بێشکان کە جێبەجێکار پرۆژەکەیە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رێژه‌ى كاركردن له پرۆژه‌كه گه‌شتوه‌ته %70.
رابەر سەعید، ئەندازیاری کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، جەختی لە راوەستانی کارەکان کردەوە، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان لەوبارەوە بدات.
له‌ماوه‌كانى رابردودا بڕیاردرا له رێگه‌ى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانه‌وه لەکەلار، بڕی 20 ملیار دینار ته‌رخان بكرێت بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژه‌كه، هەتاوه‌كو پرۆژه‌كه‌ى پێته‌واو بكرێت، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ تاوه‌كو ئێستا 5 ملیار و 750 ملیۆن دینار دراوه به کۆمپانیاکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە زانکۆی گەرمیان رۆژانی پشوش کرا بە دەوام بۆ خوێندکاران
-
-
هەواڵهاوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازەکان بو بە پارە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان: پرۆژەکانی سەر سیروان ٥۰۰ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتوە
-
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
زۆرترین بینراوەکان