دەنگ نێت
لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی شتومەک لەمانگی رەمەزاندا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاوێریی بازرگانی گەرمیان دەڵێت: نرخی شتەکان ئەگەر دانەبەزیبێت، وەکو خۆیەتی نەک ئەوەی بەرزبوبێتەوە.
ساڵانە لەمانگی رەمەزاندا هاوڵاتیان گازندەی ئەوە دەکەن نرخی شتەکان بەرزدەبێتەوە بەتایبەتی کەلوپەلە خۆراکیەکان، چونکە خواستی زۆریان لەسەرە.
حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: من نازانم چی گران بوە لە بازاڕ، ئەوانەی تەلەفۆن دەکەن با پێمان بڵێن چی گران بوە، بۆ ئەوەی هەر شوێنێک گرانی کردبێت ئێمە ئیجرائاتی لەگەڵ بکەین.
وتیشی: نرخی شتەکان لەمانگی رەمەزان ئەگەر دانەبەزیبێت، وەکو خۆیەتی نەک ئەوەی بەرز ببێتەوە.
دەشڵێت: داوا لەهاوڵاتیان دەکەین هەر شوێنێک نرخی گران کردبێت پێمان بڵێت، چونکە گرانکردنی نرخ دەچێتە بواری قۆرخکارییەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان