دەنگ نێت
بەڕێوبەری به‌نداوى باوه‌شاسوار له قه‌زاى كفرى دەڵێت: ٣ بۆ ٥ مەتر قوڕولیتە لە بنی بەنداوەکە کۆبوەتەوە، بەوپێیەی نزیکەی ١٢ ساڵە بەنداوەکە پاکنەکراوەتەوە.
عه‌زیز كه‌ریم، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌نداوى باوه‌شاسوار له ساڵى ٢٠١٢ دروستكراوه، بۆماوه‌ى نزیکەی ١٢ ساڵه تاوه‌كو ئێستا به‌نداوه‌كه پاك نه‌كراوه‌ته‌وه، سه‌ربارى ئه‌و هه‌مو قوڕولیتهیهی كه له چهمهكانهوه به‌هۆى بارانبارینه‌وه دێته ناوبهنداوهكه و بن ده‌نێته‌وه.
وتیشى: له ئێستادا ٣ بۆ ٥ مه‌تر قوڕولیته له بنی به‌نداوه‌كه‌دا كۆبوه‌ته‌وه، هیچ ئامێر و پێداویستیه‌كمان نیه بۆ ئه‌وه‌ى پاكى بكه‌ینه‌وه، چونكه بودجه‌یه‌كى زۆرى پێویسته.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له سه‌ره‌تاى دروستكردنى به‌نداوه‌كه بۆ خۆى تواناى گلدانه‌وه‌ى ٦ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌و قۆڕولیتانهى كه هه‌یه له ئێستادا ته‌نها ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت، واتا نزیكه‌ى ٧٠٠ هه‌زار مه‌تر سێجا كه‌متر ئاو گلده‌داته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان