دەنگ نێت
مامەڵەی وه‌رگرتنى باجى ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له گه‌رمیاندا هەڵگیراوە، شۆفێران بۆ راییکردنی ئەو مامەڵەیە دەبێت بچن بۆ ئەو پارێزگایەی ژمارەی ئۆتۆمبیلەکەیانی لێیە.
بابه عه‌لى محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى باجى درامهتى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: له‌ساڵى نوێ‌دا سیسته‌مێكى نوێ دانراوه بۆ وه‌رگرتنى باج له ئۆتۆمبێله‌كانى بارهه‌ڵگر كه له یه‌ك ته‌نه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئەم باجە له باجی پیشه جیاكراوه‌ته‌وه كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه بون.
ده‌شڵێت: ئه‌م سیسته‌مه سیسته‌مى ئه‌لكترۆنیه و له رێگه‌ى كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌كرێت، ئه‌م سیسته‌مه‌ش تاوه‌كو ئێستا له گه‌رمیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
وتیشى: ئه‌م سیسته‌مه‌ش ته‌نها له پارێزگاكان هه‌یه و به‌ناوى تێبینه‌رایه‌تى باجى ئۆتۆمبێلەوەیە، هه‌ر پارێزگایه‌كیش تایبه‌ته به‌خۆى، بۆ نمونه ره‌قه‌مى ئۆتۆمبیل دهۆك بێت ده‌بێت له خاوەن ئۆتۆمبیلەکە لە دهۆك باجه‌كه‌ى بدات و ناتوانرێت لای ئێمە مامەڵەکەی رایی بکرێت.
لەبارەی کردنەوەی ئەو بەشە لە گەرمیان، بڕیارە له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌م سیسته‌مه بخرێته‌كار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان