دەنگ نێت
بۆماوه‌ى ٢ رۆژه‌ى پرۆسەی وه‌رگرتنى نمونەی (سامپڵى) خوێن لهكهسوكارى ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان ده‌ستیپێكردوه بەمەبەستی ناسینه‌وه‌ى ئه‌و 172 روفاته‌ى شەهیدانی ئەنفال كه هێنراونەتەوە كوردستان، به‌ڕێوبه‌رى گشتی شه‌هیدانی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له ئێستادا قۆناغى یه‌كه‌مه و بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌بار عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى گشتی كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: وه‌رگرتنى سامپڵى خوێن له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان بۆ ماوه‌ى 2 رۆژه ده‌ستیپێكردوه و تاوه‌كو 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه له قۆناغى یه‌كه‌مداین و قۆناغه‌كانى دیكه‌ى ده‌كه‌وێته دواى مانگى ره‌مه‌زان.
ده‌شڵێت: ئامار و داتاكانى وه‌رگرتنى سامپڵ له‌لاى ئه‌و لیژنه‌یه كه عێراقین و هاتون له‌گه‌ڵ رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵیاندایه و كۆتا رۆژ پێمان ده‌ده‌ن چه‌ند سامپڵیان وه‌رگرتوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆسه‌كه وه‌كخۆیان ده‌ڵێن زۆر به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: وه‌ك بهڕێوبهرایتیمان زیاتر له 100 ناومان ئاراسته‌ى سه‌ره‌وه كردبو بۆ وه‌رگرتنى سامپڵ.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان