دەنگ نێت
دوای ئەوەی وا بڵاوکرایەوە کە دیوەخانی عەشیرەتی تیلەکۆییەکان لە کەلار تێکدراوە، سەرچاوەیەک دەڵێت فەرمانی دادگا بۆ تێکدانیان هەیە، سەرۆکی عەشیرەتی تیلەکۆیەکان دەڵێت: تاپۆی ئەو شوێنە بەناوی منەوەیە، نازانم لەسەر چ بنەمایەک ئەم قسانە دەکرێت.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەنگۆی ئەوەبڵاوبوەتەوە کە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی- سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، باخێکی فەرهاد رەفعەت، کە سەرۆکی عەشرەتی تیلەکۆییە و کردویەتی بە دیوەخانی عەشیرەتەکەیان، تێکدەدرێت.
لەوبارەوە فەرهاد رەفعەت، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەمە دیوەخانی هەمو گەرمیانە، هی هەمو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، بارەگایەکیشە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەو حیزبە، تەنها هی تیلەکۆ نییە.
وتیشی: من ئەفسەرێکی عێراقم و کادری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم، هەر بڕیارێک هەبێت خۆم پێش هەموی جێبەجێی دەکەم.
دەشڵێت: هیچ بڕیارێکی وا نەهاتوە نە لە سەرۆکی یەکێتیەوە، نە لە دادگاوە، تاپۆکەی بەناوی خۆمەوەیە، نازانم ئەم قسانە لەسەر چ بنەمایەک دەکرێت.
ئەوەی ناونراوە دیوەخانی عەشیرەتی تیلەکۆیەکان، لەبنەڕەتدا چەند باخێکن نزیک بە بینای مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەلار.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەو باخانە بە نایاسایی زانراون و دۆسیەکەیان پێش چەند ساڵێک دراوە بەدادگا، بەوتەی سەرچاوەیەکیش، دادگا ئێستا بڕیاری تێکدانی داون.
بەڵام فەرهاد رەفعەت رەتیکردەوە هیچ بڕیارێکیان لەوبارەوە پێ گەیشتبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان