دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتی وەبهرهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ساڵى ٢٠٣٠ هیچ داواكارییهكى پرۆژه نیشته‌جێبون له سنوره‌كه وه‌رناگرین، چونكه ئه‌و پرۆژانەی کە دروستکراون هەتا ئەوکاتە بەشی ناوچەکە دەکات.
هونه‌ر مه‌حمود، بە رادیۆى ده‌نگی وت: له‌مساڵدا پلانمان هه‌یه هیچ داواكارییهكى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون وه‌رنه‌گرین، چونكه ئەو ٢٥ پرۆژەیەی کە لەئێستادا دروستدەکرێن، بۆ سنورەکە کافییە.
رونیکردەوە: به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى به‌رده‌ستمانه ژمارەی دانیشتوانی کەلار ٤٠٠ هەزار کەسە و رێژه‌ى زیادكردنى دانیشتوانیش ساڵانه ٢ بۆ ٣٪ـە، بەمپێیەش تاوه‌كو ئه‌و ٢٥ پرۆژەیە هەمویان تەواو دەبن، ئه‌وه ١٢٠ هه‌زار كه‌س لە سنورەکە زیاد ده‌كەن کە دەکاتە ٢٥ هه‌زار خێزان.
وتیشی: لەم سۆنگەیەشەوە تاوه‌كو ساڵى ٢٠٢٩ بۆ ٢٠٣٠ هیچ مۆڵه‌تێك به پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون ناده‌ین، چونکە ناوچەکە پێویستیی پێنابێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌برى پرۆژەی دروستکردنی یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون، ئه‌وه په‌ره به پرۆژه‌كانى تر ده‌ده‌ین له سێكته‌ره‌كانى وه‌ك: پیشه‌سازیی و گه‌شتیاریی و كشتوكاڵیی، بۆیه ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى كه دێنه ئێره، ئه‌و پرۆژانه‌یان دەخەینەبەردەست كه له‌و بوارانهدان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان