دهنگ نێت
داوا دەکرێت لە هاوڵاتیان هەرکەسێک شۆفڵی هەیە بڕوات بەربەستی لافاو لە ناحیەی رزگاریی قایمتر بکات، سەرۆکی شارەوانی ناحیەكهش دەڵێت: بەشۆف و گەڵابەیەک ناتوانین روبەروی ئەو دۆخە ببینەوە بۆیە ئەو داوایەمان لە هاوڵاتیان کردوە.
دەستەی پاڵپشتی ناحیەی رزگاریی داوا لەو کەسانە دەکات کە شۆفڵیان هەیە هیمەتێک بکەن بۆ چاککردن و قایمکردنی بەربەستەکانی لافاو و دەشڵێن بۆ هەماهەنگی و هاوکاری پەیوەندی بکەن بە سەرۆکایەتی شارەوانی رزگارییەوە.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەوەی ئێمە لە شارەوانی هەمانە، تەنها یەک شۆفڵ و یەک گەڵابەیە، درێژی ئەو بەربەستەی لەسەروی ناحیەی رزگاریەوە بۆ پاراستی هاوڵاتیانی ناحیەکە دروست کراوە لە لافاو 12 کیلۆمەترە، بەشۆفڵێک و گەڵابەیەک چاری ئەو کارە ناکرێت.
وتیشی: پێشتر بلدۆزەرێک و حەفارەیەکمان لامان بو، ئێستا نەماوە و بردویانەتەوە، بۆیە ناچاربوین هانا ببەین بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی ئامێرن یان خێرخوازن بتوانن هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی لەو شەپۆلە لافاوە پارێزراوبین.
داواکردنی هاوکاری شارەوانی رزگاریی لە هاوڵاتیان و خێرخوازان لەکاتێکدایە کە سهرکی شارەوانی ناحیەکە باس لەوە دەکات کە ئەگەر بارانی پێشو سەعاتێکی تری بەدەمەوە بوایە، بەربەستەکە ئەشکا و لافاوەکە روی دەکردە ناو ناحیەكه و وهكخۆی وتى: "ناحیهكه توشی کارەساتێک ئەبو".
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان