دەنگ نێت
دوای ئەوەی گەڕێنرانەوە بۆ مامۆستایی، بەشێک لە راهێنەرە پەروەردەییەکانی گەرمیان نامەی دەستلەکاردەکێشانەوە دەدەنە وەزارەتی پەروەردە.
شادمان حەمە ساڵح، راهێنەری پەروەردەیی لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمەڵێک رێکار گیراوەتەبەر بەرامبەرمان بەدەرە لە یاسا و رێنماییەکان، لەوانەش گەڕانەوەمان بۆ پیشەی مامۆستایی.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاردراوە راهێنەرانی پەروەردە لە سنوری گەرمیان بگەڕێنرێنەوە بۆ پیشەی مامۆستایی، ئەم بڕیارەش بەڕای شادمان حەمەساڵح، لە کاردانەوەی بەشدارییکردنیانە لە بایکۆت و خۆپیشاندانی چەند مانگی رابردو.
بەوتەی ئەو، لە سنوری گەرمیان ٢٥ راهێنەری پەروەردەیی هەن، بەڵام ژمارەی ئەوانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، کەمن و ئامادەش نەبو ژمارەیان ئاشکرابکات.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: بەشێک لە راهێنەرەکانمان کە ئێستا کراونەتەوە بە مامۆستا، ماستەریان هەیە، لەکاتێکدا بەپێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەت نابێت ئەوانەی ماستەریان هەیە لە بنەڕەتی وانە بڵێنەوە، کەچی هەندێکیان نێردراونەتەوە بۆ قوتابخانەی بنەڕەتیی و تەنانەت بۆ لادێکانیش.
لایخۆشیەوە، هەردی عەباس، یەکێکی تر لە راهێنەرە دەستلەکارکێشاوەکان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هۆکارێکی دیکەی دەستلەکارکێشانەوەمان، بەخشین و دورخستنەوەی دو راهێنەرە لەسنوری پەروەردەی گەرمیان بە یەکجاریی.
وتیشی: بەگشتی تێبینیمان لەسەر شێوازی گواستنەوەی راهێنەران هەیە و شێوازێکی نەگونجاوە و هیچ یەکێک لە ڕاهێنەران ئاگادار نەکراوەتەوە.
رونیکردەوە: ئەوان بیانوەکەیان ئەوەیە پێویستیان بە راژەکەیانە، بەڵام لە گواستنەوەکەدا هیچ پێویستیەک بە راژە رەنگی نەداوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان