دەنگ نێت
بۆماوه‌ى نزیكه‌ى 4 مانگه بڕیاردراوه به وه‌رگرتنى نمونەی خوێنى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆیان بەمەبەستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ناسنامەی ئه‌و 172 روفاتەی لە سەماوە دۆزرانەوە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له گه‌رمیان دەست بەو پرۆسەیە نەکراوە ئەگەرچی لە چەمچەماڵ دەستیپێکردوە.
جه‌بار عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى گشتی كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌نجامدانى پشكنینى DNA بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان سه‌ره‌تا له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ستیپێكردوه و چاوه‌ڕوانین له قۆناغى دوه‌مدا بێته كه‌لار.
وتیشى: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه و زیاتر له 100 ناومان ئاراسته‌ى سه‌روى خۆمان كردوه کە ئامادەن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پشكنینه.
ده‌شڵێت: بۆیه چاوه‌ڕوانى سه‌روى خۆمانین بۆ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێن کەی ده‌ست بە پرۆسەکە دەکرێت.
لەساڵی ٢٠١٩ـدا لە پارێزگای موسەنا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستکەوتون لە گۆڕەکەدا، قوربانییەکان کوردن و لەچوارچێوەی پرۆسەی ئەنفالدا شەهید کراون و لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا داپۆشراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە زانکۆی گەرمیان رۆژانی پشوش کرا بە دەوام بۆ خوێندکاران
-
-
هەواڵهاوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازەکان بو بە پارە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان: پرۆژەکانی سەر سیروان ٥۰۰ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتوە
-
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
زۆرترین بینراوەکان