
دەنگ نێت
خاوەن پشکێک لە عەلوەی کەلار ئاشکرای دەکات هێزێکی ئەمنی هاتوەتە سەریان و لە عەلوەکە دەریکردون، دەشڵێت: کارەکە بەناوی ئیدارەی گشتیی یەکێتییەوە کراوە، وتەبێژی وەبەرهێنانی گەرمیانیش دەڵێت: کێشەی خاوەندارێتی عەلوەی کەلار یەکلانەبوەتەوە و لەدادگایە، ئاگادارى هەڵکوتانەکەش نین.
رزگار محەمەد، یەکێک لە خاوەن پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی لە عەلوەی کەلار کاریدەکرد، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەفتەی رابردو هێزێکی ئاسایش هاتنەسەرمان و نوسینگەکەیان پێداخستین و لە عەلوەی کەلار دەریانکردین.
وتیشی: پێش ئەم داخستنە، دانیشتنمان کردوە لەگەڵیان و وتویانە پرۆژەکە دەبەین بۆ خۆمان، ئێمەش کە وتومانە ئێوە کێن؟ وتویانە ئیدارەی گشتیی یەکێتی.
باسی لەوەشکرد: وتویانە ئەگەر چۆڵی نەکەن هێز دێنینە سەرتان، ئەوەبو قسەکەی خۆیان هێنایە دی و هێزیان هێنا و عەلوەکەیان داگیر کرد.
عەلوەی نوێی کەلار، سەرباری کردنەوەی، بەڵام کێشەی خاوەندارێتیی هەیە، دو لایەن هەن و هەریەکەیان خۆی بە خاوەنی پرۆژەکە دەزانێت، کێشەکەشیان چەند ساڵێکە لە دادگایە و یەکلا نەبوەتەوە.
چۆمان فه‌لاح، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: دۆسیه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه له دادگایه و له‌لاى ئێمه نیه وه‌ك وه‌به‌رهێنان، تاوه‌كو ئێستاش یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه كه كێ خاوه‌ندارێتى ده‌كات.
وتیشى: هه‌ر كات یهكلابوهیهوه و دادگا وه‌به‌رهێنه‌رێكى دیارییكرد كه خاوه‌ندارێتى ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كات، ئه‌وا وه‌ك وه‌به‌رهێنان به پێى یاسا و رێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ى رۆیشتنی هێزێكى ئه‌منى بۆسەر عه‌لوه‌كه و دەرکردنی ستافی کۆمپانیاکە تیایدا، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان وتی. ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته نین و زانیارییمان لانیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ ئەوەی دەستەبەرییان بۆ نەکرێت خاوەنکارەکانی گەرمیان کرێکارەکانیان دەشارنەوە
-
-
هەواڵدامەزراندنی 133 فەرمانبەری گەرمیان چاوەڕێی بڕیاری حکومەتە
-
-
هەواڵقهیرانى دارایی ناحیه‌ى رزگاریی بێ نەخشە کردوە
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: جۆری هەوای گەرمیان شیاوە
-
-
هەواڵ7 بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە
-
زۆرترین بینراوەکان