دەنگ نێت
لە بازگەی سەرەکیی کفری، شەڕ لەنێوان مەفرەزەیەکی پێشمەرگەی کۆماندۆ و کارمەندانی ئاسایشی بازگەکە دروستدەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتون، ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی کۆماندۆ ویستویانە بە بازگەی کارێزدا تێپەڕببن بە ئاراستەی خورماتو، بەڵام لەوێ لەلایەن کارمەندانی بازگەکەوە راگیراون.
بەوتەی سەرچاوەیەک، بازگەکە داوای ناسنامە و رێگەپێدانی لە مەفرەزەکەی کۆماندۆ کردوە لەکاتێکدا ئەوان بۆ ئەرکێک رۆشتون، لەوەوە دەمەقاڵە کەوتوەتە نێوانیانەوە و مەفرەزەکە پەلاماری کارمەندەکانیان داوە و لێیان داون.
لەلایەکی دیکەوە و بەوتەی سەرچاوەیەکی تر، مەفرەزەکە گوێیان بە بازگەکە نەداوە و بە ئاراستەی پێچەوانەی شەقامەکەوە رۆشتون و لەلایەن کارمەندانی بازگەکەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە، لەوەوە شەڕ و پەلاماردان دروستبوە.
بە وتەی هەردو سەرچاوەکە، شەڕەکە برینداری لێنەکەوتوەتەوە و دوای نزیکەی نیو کاتژمێر کۆنترۆڵکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان