دەنگ نێت
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەلاری کۆنـی قەزای کەلار، دەستڕێژی گولە لە ماڵێک کرا، خاوەنی ماڵەکەش دەڵێت: ئەمە حەوتەم جارە هێرش دەکرێتە سەرمان.
ریاز تۆفیق، ئەو کەسەی دەستڕێژی گولە لە ماڵەکەی کراوە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کاتژمێر ٥:٥٥ خولەکی بەیانی بۆ جاری حەوتەم هێرش دەکرێتە سەر ماڵمان.
وتیشی: تەنها لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە نزیکەی ٤۰ قەوانی فیشەک لەبەردەم ماڵمان کۆکراونەتەوە.
پێشتر ریاز تۆفیق، ئەو کەسەی هێرشی کراوەتە سەر بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوە کرد کە جاری یەکەم بە نارنجۆک (رومانە) هێرشکرایە سەر ماڵەکەم و بەوتەی خۆی: هیچ دوژمندارییەکی نییە، بەڵام پێش دوساڵ کەسێک بە چەک و چەقۆ هێرشی کردوەتەسەر و دواتر کەسەکە حوکم دراوە.
هاوکات تائێستا پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان لەبارەی ئەو روداوەوە هیچ راگەیەنراو و زانیارییەکیان رانەگەیاندوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان