دەنگ نێت
ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان ئاشکرای دەکات: بەهۆی بایکۆتەوە هەزار مامۆستای وانەبێژ و میلاک لە کەلار 'غیاب' دراون، دەشڵێت: وتراوە هەر مامۆستایەک بەپێی غیاباتەکەی لە موچەکەی ببڕن.
نەبەرد ئەحمەد، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ٦۰۰ مامۆستای میلاک و ٤۰۰ مامۆستای وانەبێژ لە کەلار بەنەهاتو 'غیاب' هەژمارکراون، بەشێک لەمامۆستا میلاکەکانیش ناویان لە سیستەمی پەروەردە نیە بۆ غیابدان، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە کاردانەوە دروست نەبێت.
وتیشی: بڕیاری سزادانیان بە فەرمی هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵکو هەتاوەکو پێرێ لە پەروەردە بە ژمێریارەکان وتراوە هەر مامۆستایەک چەندێک غیاب بون ئەوەندە لە موچەکانیان لێیان ببڕن.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان پەیوەندی بە بەڕێوبەرانی پەروەردەی گەرمیان و کەلارەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکانیان بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان