دەنگ نێت
مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان داوای پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەکات و دەشڵێت: ئەم داوایەمان بۆ خزمەتکردنی شاری کفرییە.
سەیوان مەحمود، بەرپرسی میدیای مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەبەر ئەو ناعەدالەتیانەی حکومەتی کوردی لەماوەی ۳ دەیەی رابردو دەرهەق بە شاری کفری کردویەتی، ئێمە وەک مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان داوای پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانمان کردوە و ئەم داوایەشمان ئاراستەی سەرەوەی خۆمان کردوە.
وتیشی: جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەریی لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕانە، داوامان کردوە بدرێتە کاندیدێکی مەکۆی کفری بۆ ئەوەی خزمەت بە شاری کفری بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەئێستادا هەڵمەتێک لەلایەن رێکخراوی پاڵپشتیی کفرییەوە بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕیی کە بەتاڵە، بدرێت بە کەسێکی قەزای کفری.
لە پەیکەری کارگێڕیی ئیدارەی گەرمیاندا، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە ٢ جێگری هەیە، یەکێکیان بۆ کاروباری کارگێڕی و ئەوی دیکەیان بۆ کاروباری هونەریی.
پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕیی کە پشکی یەکێتیی نیشتمانییە، نزیکەی ٣ ساڵە بەتاڵە، ئەویش دوای ئەوەی سروە محەمەد کە ئەو پۆستەی هەبو، بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.
هەرچی پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەرییە، لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕانە و نزیکەی ٣ ساڵە لەلایەن رامیار عەبدولڕەحمانەوە بەڕێوەدەبرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
-
هەواڵخوێندكارانى قوتابخانهى "کەلاری نێودەوڵەتی" ناچاردەکرێن لە دەرەوەی کەلار تاقیكردنهوه ئهنجام بدەن
-
-
هەواڵكارهباى گهرمیان: روناکكردنهوهى شهقامى پشتێنەیی كهلار ئهركى كۆمپانیاى قهیوانه
-
زۆرترین بینراوەکان