دەنگ نێت
بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردە، ٢ مامۆستای کەلار لە ئەرکەکانیان دەبەخشرێن و دەگوازرێنەوە، کە هەردوکیان لەو مامۆستایەن کە بە "ناڕازیی" ناودەبرێن.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی مەشق و راهێنان لە وەزارەتی پەروەردە کە لە ٧ـی ئەم مانگە دەرچوە و وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، تیایدا ئاماژە بەوەدەکات لەسەر داواکاری پەروەردەی کەلار و بە نوسراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، بڕیاریداوە بە بەخشینی هەریەکە لە: (ئومێد عەلی عەبدولقادر و دڵشاد ئیبراهیم کەریم) وەک مامۆستای راهێنەر و گەڕاندنەوەیان بۆ کاری پێشوی خۆیان وەکو مامۆستا لە سنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار.
ئەو دو مامۆستایەی کە بەخشراون و گوازراونەتەوە، لەو مامۆستایانەن کە بە "ناڕازیی" ناودەبرێن و بەشداریی خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایانیان کردوە لە سەرەتای وەرزەوە.
ئومێد عەلی، یەکێک لە مامۆستا بەخشراوەکان، جەختی لە رێکارەکان کردەوە و بە رادیۆی دەنگی راگەیاند لە داهاتودا قسەی راشکاوی خۆیان دەکەن.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان، پەیوەندی بە بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلارەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان