دەنگ نێت
پێگەی بازرگانیی گەرمیان و گرنگیدانی وەبەرهێنەرانی بە کەرتی نیشتەجێبون، بە دیارترین هۆکار دادەنرێن كه وایکردوە وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی لە ناوچەکەدا لاوازبێت، ئەمەش بەوتەی بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان.
شادیە حسێن، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتیشی: بەحوکمی ئەوەی گەرمیان لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و مونزریەوە نزیکە، هەروەها شوێنێکی تەواو بازرگانییە، ئەمە وایکردوە سەرمایەدار و خاوەنکارەکانمان زیاتر سەرقاڵی کەرتی نیشتەجێبون و هاوردە و هەناردەکردن بن.
دەشڵێت: وەبەرهێنەر هاندراوە زیاتر لە کەرتی نیشتەجێبون وەبەرهێنان بکات، بەهۆی ئەوەوە وایلێهاتوه وه‌به‌رهێنه‌ر رازی نابێت پرۆژه‌ی كشتوكاڵی بكات، كارئاسانیهكانی كه‌رتى نیشته‌جێبون وایكردوه وه‌به‌رهێنه‌ر حه‌زی له پرۆژه‌ی كشتوكاڵی نه‌بێت، هەروەک پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی خێرا دێته ده‌ست، به‌ڵام پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی خێرا نایه‌ته ده‌ست.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال ده‌بێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان ره‌نگی یارییه‌كان ده‌گۆڕن
-
-
وتارله باره‌ى زه‌وى فه‌رمانبه‌رانەوە؛ كێشه‌یه‌ك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان