دەنگ نێت
خاوه‌ن كارگەکانی چه‌و و لم له گه‌رمیان بڕیاره‌كه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ دەستکردنەوە بەکارکردن به باش ده‌زانن و نوێنه‌رى ئه‌و خاوه‌ن كارگانەش ده‌ڵێت: ئاماده‌ین هه‌مو كانه‌كان بکەین به 'كهساره'.
محه‌مه‌د ئیسماعیل، نوێنەرى خاوه‌ن کارگەکانی چه‌و و لم له سنورى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بڕیاره‌كه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌باش ده‌زانم، پێمان خۆشبوه كه به‌و شێوه‌یه بوه و كراوه به كهساره، ئه‌گه‌رچى ئه‌م بڕیاره لایه‌نى باش و خراپى هه‌یه و لایه‌نه باشهكهى زیاترە.
وتیشى: كارگه‌ى وامان هه‌یه له حه‌فتاكانی سەدەی رابردوەوە كارگه‌یه و جهرمود كۆده‌كاته‌وه و بوه به شاخ و دیمهنێكى ناشرینى به سروشتی ناوچه‌كه داوه، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت به كهساره سودى لێببینێ و به‌كاربهێنرێته‌وه، ئه‌و دیمهنهشى كه داویه‌تى به ناوچه‌كه لاببرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ماوه‌ى ئه‌و 2 ساڵه‌دا كارى 45 كارگه راگیرابو له 3 زۆنی کەلار (له‌ناو خودى كه‌لار و خواره‌وه‌ى و سه‌ره‌وه‌ى دا).
ده‌شڵێت: له كۆى ئه‌و 45 كارگه‌یه پێنجیان هه‌ر نایخهنهوه كار، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه 40 كارگه‌یه، ئه‌مه‌ش 5 دانه‌یان ده‌كه‌وێته ناو خودى كه‌لاره‌وه كه 4یان كهسارهیان هه‌یه و 1 دانه‌یان نیه‌تى، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه 30 بۆ 35 كارگه‌یه له‌و رێژه‌یه‌ش نزیكه‌ی حەوتیان كهسارهیان هه‌یه و ئه‌وه‌كانى تر نیانه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئاماده‌ین كهساره دابنێین.
هەفتەی رابردو ئیدارەی گەرمیان بڕیاری دوبارە دەستبەکارکردنەوەی کارگەکانی چەو و لمی دا، ئەویش بەکۆمەڵێک مەرجەوە کە دیارترینیان دانانی بەردشکێن 'کەسارە'یە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان