دەنگ نێت
خاوه‌ن كێڵگهیهكى په‌له‌وه‌رى له كه‌لار باس له‌وه‌ده‌كات به‌رپرس هه‌بوه مریشكى نایاسایی هێناوه‌ته سنوره‌كه و ساغى كردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سكاڵاى تۆماركردوه، ئه‌گه‌رچى بۆماوه‌ى 5 ساڵه تاوه‌كو ئێستا ئیجرائات نه‌كراوه.
ئارام عه‌بدوڵڵا، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى قه‌ڵا له گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات: به‌رپرس هه‌بوه له سنوره‌كه مریشکى نایاسایی هێناوه‌ته ناوچه‌كه و ساغى كردوه‌ته‌وه، له رێكه‌وتى 21ـى 4ـى 2019 سكاڵام تۆماركردوه له دادگا تاوه‌كو ئێستا هیچ ئیجرائاتێك نه‌كراوه.
وتیشى: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند جارێك سه‌ردانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لارم كردوه كه نوسراوه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه كراوه وتومه بۆ ئیجرائات ناكه‌ن كه توشى زیانى كردوین، كه‌چى نه‌كراوه، بۆیه ئه‌یبه‌ستمه‌وه به‌وه‌ى كه چاو له به‌رپرسان و ده‌ستڕۆشتوان داده‌خه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، وتى: له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نوسراومان بۆ هاتوه له بهڕێوبهرابهتى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیانه‌وه، ئه‌وه‌ى ئه‌ركى ئێمهبوه كردومانه و رێكارى یاسایمان به‌رامبه‌ر گرتوه‌ته‌به‌ر و نوسراومان ئاراسته‌ى دادگا كردوه، دواجار بڕیار له‌لاى ئه‌وانه كه چى ده‌بێت و سزاكه‌ى چییه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان