دەنگ نێت
پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبونی کەمدەرامەتان لەگەرمیان زیاتر لە 10 ساڵە تەواونەکراوە، بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی گەرمیانیش دەڵێت: هیچ بەرەوپێشچونێک لە پرۆژەکەدا نییە.
ماوەی 10 ساڵە لەگەرمیان لەلایەن حکومەتی هەرێم و لەرێگەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە، دەست بە دروستکردنی چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون بۆ کەمدەرامەتان لە جۆری شوقە کرا و زیاتر لەنیوەی کارەکانیشیان تەواوبو، بەڵام دواتر بەکاریگەریی قەیرانی دارایی کارکردن تیایاندا وەستا.
پشتیوان عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو پڕۆژانە دەبن بە دوبەشەوە، بەشێکیان 144 یەکەیە و نزیکەی 75٪ـی کارەکانی تەواوکراوە، بەشی دوەمیش بەهەمان شێوە 144 یەکەیە و 85٪ـی کارەکانی تەواوبوە.
وتیشی: ئەم پڕۆژانە هێشتا بەتەواونەکراوی جێهێڵدراون و کاریان تێدا ناکرێت بەهۆی نەبونی بودجەوە، چەند جارێکیش هەوڵمان داوە لەوەزارەت، بەڵام تائێستا هیچی نوێ نیە و وەکوخۆیەتی.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
زۆرترین بینراوەکان